ناوەندی تۆمارکردنی ناسنامەی کەسێتی لە ئێران ڕایگەیاند لە ساڵی ڕابردوودا هەزار و ٤٧٤ کۆرپە لە دایکانی ١٠ بۆ ١٤ ساڵ لەدایک بوون.
بەپێی نوێترین ئاماری ناوەندی تۆمارکردنی ناسنامەی کەسێتی، لەماوەی ساڵی ڕابردوودا ٦٩ هەزار و ١٠٣ کۆرپە لە دایکانی تەمەن ١٠ تا ١٩ ساڵ کە تەمەنێکی پڕ مەترسی بۆ ئەو دایکانە دێتە ئەژمار، لەدایکبوون و لەو ڕێژەیە یەک هەزار و ٤٧٤ کۆرپە لە دایکانی تەمەن ١٠ بۆ ١٤ ساڵ لەدایک بوونە.
ناوەندی ئاماری ڕێژیم هەروەها ڕایگەیاند لە ساڵی ٩٩ی هەتاویدا ڕێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لەنێو مناڵانی خوار تەمەن پازدە ساڵ، سەتا پێنج زیاتر لە ڕێژەی گشتیی پیکهێنانی ژیانی هاوبەش بووە.
شایانی باسە کە دیاردەی منداڵ هاوسەری لە ئێراندا لەماوی چەند ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە و بەرپرسانی ڕێژیم پشتگیری لەو دیاردەیە دەکەن و بەوەش ئاماری تەڵاق لە ئێران ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دەچێتە سەر و ساڵانە بە سەدان منداڵ تووشی تەڵاق دەبنەوە.