ەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا باس لەوە دەکا کە ڕێژیمی ئێران بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران.
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە ئێران بڵاو کردەوە و باس لەوە دەکا کە ڕێژیمی ئێران زیاتر لە جاران درێژە بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران دەدا، وەکوو: گەندەڵی بەرپرسانی ڕێژیم، ئەشکەنجە و ئازاری ناوەندەکانی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی کە پشتیوانی لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن، ڕێگەپێدان بە هێزە سەرکوتکەرەکان بە سەرکوتی ژنان و قاچاخی مرۆڤ و دەرهێنانی ئەندامانی جەستەی ئەوان لەو پێشێلکارییە بەرچاوانەی کۆماری ئیسلامییە کە لە ئێران درێژەیان پێ دەدا.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافەکانی کەمەنەتەوەکان و چین و توێژە جیاوازەکان بەتایبەتی کرێکاران، هاوکات بۆ ناساندن و دادگاییکردنی بەرپرسانی گەندەڵ و پیشێلکاری مافی مرۆڤ هەنگاوگەلێکی نامرۆڤانە هەڵدەگرێ و لە ڕووی یاساییەوە وڵامی ڕێکخراوە نێونەتەوەییە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ ناداتەوە و ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو وڵاتە.