دادگای شۆڕشی ڕێژیم لە شاری نەغەدە، حوكمی ١٧ ساڵ زیندانیی بەسەر دوو چالاكی كورد كە لە پاییزی ساڵی ڕابردوودا دەسبەسەركرابوون، سەپاندوه.
دوو بەندكراوی سیاسیی كورد بە ناوەكانی لوقمان باڵەكی تەمەن ٣٢ ساڵو ئیسلام مستەفاپوور تەمەن ٢٦ ساڵ دوای گیرانیان بۆ ماوەی ٣ مانگ بە نهێنی لە زیندانی ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی شاری ورمێدا ڕاگیرا؛ تەنانەت بنەماڵەكانیشیان هیچ زانیارییەكیان لەسەر چارەنووسی ڕۆڵەكانیان نەبوو.
سەپاندنی حوكمی ١٧ ساڵ بۆ ئەم دوو بەندكراوە كوردە لە حاڵێك دایە كە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ناوهنده ئەمنیەتییهکانی ڕێژیم لە شارەكانی مەریوان، میاندواو و بۆكان ٨ چالاكی كوردیان دەسبەسەر كردوه.