کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران دژ بە دەسەڵات بەردەوامە و ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە ١٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی دژ بە دەسەڵاتی رێژیمی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی خاکەلێوە ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ئاخوندی، ١٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەک کۆبوونەوەی خانەنشینکراوانی وەزارەتی نەوت لەبەردەم سندووقی خانەنشینی، کرێکارانی وەزارەتی نەوت لە شارەکانی شیراز، ئەراک، ئەهواز، تاران، کەرەج، ئیسفەهان، ئابادان، ئەردەبێڵ، شاهین شەهر، کرماشان و تەورێز دژ بە نەدانی مووچە و شایستە داراییەکانیان بەڕێوە چوو .
هەروەها جووتیارانی ئیسفەهان لە بەرامبەر بینای پارێزگای ئیسفەهان، خوێندکارانی زانکۆی پزیشکیی ددان و شیراز، بەشێک لە خانەنشینکراوانی موخابەرات لە تەورێز و گرووپێک لە کرێکارانی کاسپیەن لە شاری ڕەشت دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی و بەشێک لەم کۆبوونەوانە بەهۆی هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیمەوە توندوتیژی لێ کەوت و چەندین کەس بە شێوەی کاتی دەسبەسەر کران.