لە درێژەی سیاسەتە هەڵە و سەرەڕۆییەکانی رێژیمی گەندەڵی تاراندا، مانگرتن و کۆبوونەوە ناڕەزایەتیەکانیش دژ بەم پاوانخوازییە بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە ناوخۆییەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خاکەلێوە ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ وگەندەڵی ڕێژیمی ئاخوندی، ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆنوونەوەی پێرسۆنێلی ناوچە نەوتییەکان باشوور، کۆبوونەوەی کادری دەرمانیی پارێزگای لوڕستان لەبەردەم بینای ئوستانداری، کۆبوونەوەی خوێندکارانی پزیشکی لەبەردەم بینای وەزارەتی تەندروستی لە تاران و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی داواکارانی خانووی میللی لە شاری قوروە سەر بە پارێزگای سنە بەڕێوە چوون.
هەروەها میوە و سەوزە فرۆشەکانی تاران دەستیان داوەتە مانگرتنێکی گەورە دژ بە گرانی میوە و سەوزە و گرانبوونی نرخی کرێی گواستنەوە لە شاری تاران.