نوێنەرانی كۆنگرهی ئامریكا پێشوازییان لە بڕیاری دیوانی باڵای ئامریكا سەبارەت بە هەڵگرتنی نزیك بە ٢ میلیارد دۆلار لە داراییە ڕاگیراوەكانی ئێران بۆ بنەماڵەی قوربانیان تیرۆریزم كرد.
سەناتۆر مارك كۆرك، ئیلیینا ڕۆزلهتنن و پاتریك مەیهان لە وتووێژێكدا لەگەڵ “واشنگتۆن فری بیكێن” پێشوازییان لە بڕیاری دیوانی باڵای وڵاتەكەیان كرد، هەروەها میشێل مەك كاول، نوێنەری كۆماریخوازەكان لە ئەیالەتی تێگزاسش پێشوازیی گەرمی لەم بڕیارە كردوه.
دیوانی باڵای ئامریكا، ڕۆژی چوارشەممە ١ی بانەمەڕ بڕیاری دا كە 2 میلیارد دۆلار لە داراییە دهستبهسهردا گیراوهکانی كۆماری ئیسلامی به بنەماڵەی قوربانیانی ئامریكایی تیرۆریزمی ئەم ڕێژیمە بدا.
ئەم بڕە پارەیە له ئێستا لە حیسابێكدا لە سیتی بانكی نیویۆڕك ڕاگیراوە.
بهپێی ئەم بڕیارە ئهو جهریمهیه بهو کهسانه دهدرێ كە خزمو كەوسوكاری ئەو كەسانەن كە لە ڕەوتی بۆمبگوزاریی ساڵی ١٣٨٣ لە مەقەڕی چهکداره دەریاییهکانی ئامریكا لە بەیروت و هەموو هێرشە تیرۆریستییەكانی ئێران كوژراون.
هەواڵدەریی ڕۆیتێرز گوتی ئەم بڕیارە بە دەنگی بهڵێی ٦ دادوەر لە بەرامبەر٢ دەنگی دژ لە دیوانی باڵای ئامریكا بێ گوێدانه داوای بانكی ناوەندیی ئێران بۆ پێداچوونەوە به بڕیارهکه پەسند كرا.