ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خاکەلێوە، سیما دیارەکانی حیزبی دێموکرات و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد و هەروەها ئەندامانی دەفتەری سیاسی و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات، بە مەبەستی پیرۆزبایی ٧٩یەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان، سەردانی بنکەی سەرەکیی ئەو ڕێکخراوەیان کرد و پشتیوانی خۆیان لە یەکیەتی لاوان و بەڕیوەبەریی کارای ئەم ڕێکخراوەیە دەربڕی.
بەڕێوەبەرانی کۆمیسیۆن و ئۆرگانەکانی حیزب جەختیان لەوە کردەوە کە حیزبی دێموکرات پشتیوانی هەمیشەییی لاوان و یەکیەتیی لاوانە و سەرکەوتنە بەرچاوەکانی یەکیەتیی لاوان لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا دەرخەری لەسەرهەستبوونی لاوانی دێموکراتە لەهەمبەر پرسەکانی لاوان.
شایانی باسە کە بەڕێوەبەریی یەکیەتیی لاوان وێڕای دەستخۆشی لە هەوڵ و پشتیوانییەکانی ئۆرگانەکانی حیزب بۆ کار و تێکۆشانی لاوان، جەختیان کردەوە کە یەکیەتیی لاوان بە پشتیوانی هەمەلایەنەی هەموو لایەک ڕێگای خۆی تا گەیشتن بە ئامانج دەبڕێ.
شایانی باسە کۆمیسیۆن و ئۆرگانەکانی حیزبی دێموکرات بریتی بوون لە سکرتاریا، چاپەمەنی، ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، کۆمیسیۆنی ماڵی و بەشەکانی، کۆمیسیۆنی بازڕەسی، کۆمیسیۆنی پەروەردە، کۆمیسیۆنی پێشمەرگە و بەشەکانی، کۆمیسیۆنی کۆمەلایەتی، ڕێکخراوەکانی ژنان و خوێندکاران و بەشی تەشکیلاتی ئاشکرای حیزب، کۆمیتەی ئەمنییەت و بەشەکانی.