لاوێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نیشتەجێی وڵاتی بریتانیا، لە کێبڕکێ نێونەتەوەییەکانی پاڵەوانی بۆکس بوو بە براوەی یەکەم.
بەپێی زانیارییەکانی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی خەڵکی گوندی نستانی سەر بە شارۆچکەی ڕەبەت و نیشتەجێ لە وڵاتی بریتانیا بە ناوی “شێرزاد قادری”، لە کێبڕکێ نێونەتەوەییەکانی پاڵەوانی بۆکس توانی پلەی یەکەم مسۆگەر بکا و بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە ئەو سەرکەوتنەی پێشکەش بە خەڵکی کوردستان کرد.
شایانی باسە کە شێرزاد قادری وەک دۆست و لایەنگرێکی حیزبی دێموکرات، ماوەی کەمتر لە ساڵێکە نیشتەجێی وڵاتی بریتانیایه و دوای ئەوەی بوو بە براوەی ئەو کێبڕکێ نێونەتەوەییە، بە هەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، شانازیی ئەو سەرکەوتنەی بە نەتەوەی کورد بەخشی.