هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم شەش هاووڵاتیی کوردیان بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزدا دەسبەسەر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی ، پێنج هاووڵاتی بە ناوەکانی “سامان ڕەسووڵزادە”، “دیاکۆ خەلیلی”، “ئەشکان شکاک”، “ڕەزا ئیسلامدووست” و “سەنعان ڕەسووڵزادە” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بە تۆمەتی بەشداری لە ڕيوڕەسمەکانی نەورۆز دەسبەسەر کراون.
هەروەها هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی نەڵۆسی شنۆ بە ناوی “سینا ئاقازاده” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.