هێزەكانی سەر بە ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنە، لە بەرەبەری بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی كرێكاردا كۆمەڵێك لە كرێكارانی ئەم شارەیان بانگ كردوە.
بەپێی ڕاپۆرتی كومیتەی هاوئاهەنگی ڕۆژی چوارشەممە، ١ی بانه‌مه‌ڕی حەوتووی ڕابردوو كۆمەڵێك لە چالاكانی كرێكاریی شاری سنه وەك خالید حوسێنی، غالب حوسێنی و محەممەد حەمیدی بۆ ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی بانگ كراون‌و داوایان لێكراوه كە لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانیی كرێكار لە سنە بەشدار نەبن.
ئه‌و فشاره‌ی ناوه‌نده ئەمنیەتییەكانی سنه بۆ سه‌ر چالاکانی کرێکاریی کورد به مه‌به‌ستی رێگری له کۆبوونه‌وه‌و ڕێوڕه‌سممی ڕۆژی جیهانیی کرێکار له حاڵێک دائه که هێشتا زیاتر لە حەوتوویەكی بۆ ئه‌و ڕۆژه ماوە.
شایانی باسه که کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ١١ ی بانه‌مه‌ر، ڕۆژی جیهانیی کرێکار به ڕه‌سمی ناناسێ‌و به توندی دژایه‌تیی هه‌ر چه‌شنه کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌کا که له‌و ڕۆژه‌دا پێک بێ.