له سه‌ده‌مین ساڵی کۆچی دوایی شاعیری گه‌وره‌ی کورد میسباحه‌ددینی ئه‌ده‌ب کۆڕیادێک بۆ ڕێزلینان له‌و شاعیره گه‌وره‌ی کورد له گوندی باخچه‌ی شاری بۆکان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و کۆڕیاده‌دا که ڕۆژی چوارشه‌ممه، ٢ ی بانه‌مه‌ڕ به‌به‌شداریی ده‌یان شاعیر‌و ئه‌دیبی کورد‌و هه‌روه‌ها پێشوازیی گه‌رمی خه‌ڵکی ئاوایی باخچه به‌ڕێوه‌چوو، کۆمه‌ڵێک بابه‌ت‌و وتار له سه‌ر که‌سایه‌تیی مامۆستا میسباحه‌دیوانی ئه‌ده‌ب پێشکێش کران.
کۆڕیاده‌که به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌ت له قوڕئانی پیرۆز له‌لایه‌ن هادی قه‌دیمی ده‌ستی پێکردو له‌لایه‌ن سه‌ید یاسین قوڕه‌یشی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌که باسێک له ژیان‌و به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستا میسباحه‌دیوان کرا.
له درێژه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا چه‌ند وتار‌و بابه‌تێک له‌لایه‌ن مسته‌فا ئیلخانیزاده، به‌رپرسی ناوه‌ندی فێرکاری‌و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌ب، لوقمان ڕه‌حیمی، هونه‌رمه‌ندی وێنه‌گری خه‌ڵکی ئاوایی باخچه پێشکێش کران.
وتاری خاتوو دوکتۆر مێهری پاکزاد له‌سه‌ر که‌سایه‌تیی چه‌ند ڕه‌هه‌ندیی مامۆستا میسباحه‌ددیوان‌و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند غه‌زه‌لێکی مامۆستا له‌لایه‌ن به‌ڕیزیان بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی به‌رنامه‌که بوو. ئه‌و کۆڕیاده به وتاره‌کانی محه‌ممه‌د سه‌عید نه‌جاری ( مامۆستا ئاسۆ)، سه‌ردار سه‌یفی قازی‌و ئه‌مجه‌د فه‌ره‌جی درێژه‌ی پێ‌دراو خوێندنه‌وه‌ی شێعر له‌لایه‌ن ڕه‌سووڵ چوپانی ( شوانه)، بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و کۆڕیاده بوو.
له دوایین بڕگه‌ی کۆڕیاده‌که‌ش‌دا به‌شداربووان چوونه سه‌ر مه‌زاری مامۆستا مێسباحه‌دینی ئه‌ده‌ب‌و به خوێندنی فاتیحا یادو بیره‌وه‌ریی ئه‌و شاعیره گه‌وره‌یه‌ی کوردیان به‌رز ڕاگرت.