هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری فەرانسە لەنێوان دوو بەربژێری بەهێز (ئێمانۆئیل ماکرۆن و مارین لوپن)، کەوتە خولی دووهەم.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی لێژنەی بەڕێوەبردنی هەڵبژادنەکانی فەرانسە، سەرۆککۆماری ئێستای فەرانسە، ماکرۆن ٢٨.٦٪ و بەربژێری راستڕەو لوپن ٢٣.٩٪ى دەنگەکانی هەڵبژاردنی فەرانسەیان بەدەست هێنا؛ هەروەها بەربژێری چەپە ڕادیکاڵەکانیش ٢٠٪ دەنگەکانی مسۆگەر کرد.
شایانی باسە کە دواى ئەوەى ئاکامی هەڵبژاردنەکانى فەرانسە دەرکەوت و هیچکام لە بەربژێرەکان دەنگى تەواویان بەدەست نەهێنا بۆ سەرکۆمارى و هەڵبژاردنەکە کەوتنە خولى دووهەم، لە چەندین شارى وەک ڕێن و پاریس و لیۆن خۆپێشاندان و ئاڵۆزی ڕووی دا.