وال ئیستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا بڵاوی کردووەتەوە کە ئەرتەشی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١٧ی زایینی تاکوو ئێستا زیاتر لە ٤٠٠ جار هێرشی کردووەتە سەر بنکە و مۆڵگەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران.
ڕۆژنامەی وال ئیستریت ژۆرناڵ ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، لە ئامارێکی تێروتەسەل و نوێدا بڵاوی کردەووە کە لە شەڕی شاراوە و نەهێنیی ئێران و ئیسرائیلدا، ئەرتەشی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١٧ی زایینییەوە تاکوو ئێستا زیاتر لە ٤٠٠ جار هێرشی کردووەتە سەر ڕێژیمی ئێران لە ناوخۆی ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ڕێبەرانی ئیسرائیل ئەم ئۆپەراسیۆنەیان بە شەڕی شەڕەکان ناو بردووە و ئامانجی ئەم هێرشانەیان ڕاگرتن و بێهێزکردنی ڕێژیمی تاران لە شەڕێکی لەناکاو و ئاشکرا لەقەلەم داوە.