ناوه‌ندی فێرکاری‌و فه‌رهه‌نگیی ئه‌ده‌ب له شاری بۆکان بۆ ڕیزگرتن له یادو بیره‌وه‌ری‌و خزمه‌ته‌کانی مامۆستا هێمن کۆریادێکی به‌ڕێوه‌برد.
له‌و کۆڕیاده‌دا که شوێنی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌و ناوه‌نده‌و به‌به‌شداریی ده‌یان که‌س له هۆگرانی ئه‌ده‌بی کوردی گیرا، وێڕای باس له‌سه‌ر خزمه‌ت‌و تێکۆشانه ئه‌ده‌بییه‌کانی مامۆستا هێمن کۆمه‌ڵه وتارێک له سه‌ر ژیانی ئه‌ده‌بیی مامۆستا پێشکێش کران.
مسته‌فا ئیلخانیزاده، خالید عه‌سکه‌ری، حوسێن شێربه‌گی، محه‌ممه‌د باوێردی موقه‌ده‌م‌و فه‌تاح ئه‌میری له‌و کۆڕياده‌دا له‌سه‌ر که‌سایه‌تیی مامۆستا هێمن دوان‌و چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌کیان له مامۆستا گێڕایه‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌و کۆڕیاده‌دا عه‌زیز میرزا قادری، له‌یلا به‌هرام به‌یگی‌و ڕه‌سووڵ چوپانی ( شوانه) شێعریان به‌و بۆنه‌یه خوێنده‌وه‌و سه‌عید نه‌ججاری ( مامۆستا ئاسۆ) وه‌رگێڕانی وتووێژێکی فه‌رهاد شاکه‌لی له‌گه‌ڵ مامۆستا هێمنی خوێنده‌وه.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و کۆڕیاده‌دا ناسر ڕه‌سوڵی وتارێکی پێشکێش کرد‌و کۆڕیاده‌که به ئاوازێکی ڕه‌حمان فه‌یزی کۆتایی پێهات.