سەرکوتکەرەکانەی رێژیم
دوو برای خەڵکی بانە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەی رێژیمەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، هێزەکانی سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دوو برایان بە ناوەکانی “ڕامین ڕیشی” تەمەن ٢٥ ساڵ و “ڕێبین ڕیشی” تەمەن ٢٨ ساڵ دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.
هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە خەڵکی بانە بە ناوی “عەبدولواحید عەباسیزادە” تەمەن ٣٥ساڵە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لەو شارە سزای ٣ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.