ڕۆژی چوارشەممە ۱ی مانگی گوڵان، بە هیمەتی قوتابخانەی سەرەتایی کچانی بەهەشتی بانە هەڵمەتی نەمامچاندن لە داوێنی کیوی جنێرەی بانە بەڕێوەچوو.
لەو هەڵمەتە ژینگەپارێزییەدا کە بە بەشداریی ژینگە دۆستانی بانەو سنەو ئەنجومەنی ژنانی زەویی سنەو ئەنجومەنی پاژینی بانە و دایرەی مەنابیعی سروشتی بانە، هەروەها چالاکی دڵسۆزی ژینگە لە بواری پەرە پێدانی دار بەڕوو؛ خانمی ئەردەڵان بەڕێوەچوو، سەدان نەمامی داربەڕوو، قەزوان گوێز و بادا لە داوێنی کێوی جنێرەی بانە نێژران.
لە دەسپێکی ئەو چالاکییەدا دوو سرود لە پێوەندی لەگەڵ ژینگەدا لەلایان منداڵانی قوتابخانەی بەهەشتی. پێشکێش کرانو دواتر خاتوو ئەردەڵان لە پێوەندی لەگەڵ گرینگیی دار بەڕوو لە ژینگەی کوردستاندا باسێکی پێشکێش کرد.
پێشکەش کردنی پەیامی ئەنجومەنی پاژین، باسێک لەسەر چۆنیەتی چاندنی نەمام لەلایەن ساڵحزادە، نوێنەری ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی بانە، پێدانی خەڵاتی ئەنجومەنی پاژین، کتێب و بڵاڤۆکی سەبارەت بە ژینگەو پاراستنی ژینگە بە قوتابیانو منداڵانی بەشدار بووی ئەم هەڵمەتە چەند بڕگەیەکی دیکەی ئەو چالاکییە بوون.