كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی‌و زیندان له گواستنه‌وه‌و گۆڕینه‌وه‌ی به‌ندكراوێكی كوردی خه‌ڵكی باكووری كوردستان له زیندانی كاشمه‌ر خۆ دەبوێرن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش باقی شاكیر، خه‌ڵكی شاری وان سه‌ربه باكووری كوردستان، كه له زیندانی كاشمه‌ر به‌ندكراوه، داوای كردوە كه له‌گه‌ڵ به‌ندكراوێكی ئێرانی كه له توركیه گیراوه بگۆڕدرێنه‌وەو، پاش دوو جار كۆبوونه‌وه‌ی دادگا، داواکەی تا ئێستا بێ ئاكام بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك لەو زیندانییە گوتی، به‌م به‌ندكراوه كورده گوتراوە كه ئه‌گه‌ر هاوكاریی هێزه ئه‌منیه‌تی‌و ئیتلاعاتییه‌كانی ئێران بكا داواكەی بۆ پێڕاگه‌یشتنی دادستان ده‌نێردرێ.
پێشتر، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٣٩٤ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو بۆ چاوپێكه‌وتن لەگەڵ باقی سه‌ردانی زیندانی كاشمه‌ریان كردبوو، به‌ڵام پاش دوو ڕۆژ كارشكێنی له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندان‌و دادستان جا توانیان چاویان به ناوبراو بكه‌وێ.
شاكێر باقی ڕۆژی ٢٠ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٨٦ له جاده‌ی نێوان سنه _ مه‌ریوان له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات شاری سنه ده‌سبه‌سه‌ر و پاشان بۆ زیندانی ستادی خه‌به‌ریی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌م شاره گواسترایه‌وه.
ناوبراو پاش چه‌ند مانگ لێكۆڵینه‌وه له زیندانه ئه‌منیه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیلتلاعات‌و سپای پاسداران له شاری سنه‌و كرماشان له لایه‌ن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سنه به سه‌رۆكایه‌تیی قازی حه‌سه‌ن بابایی، به تۆمه‌تی ئه‌ندامەتیی یه‌كێك له حیزبه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی سزای 30 ساڵ زیندان و دوورخراوه‌یی بۆ زیندانی كاشمه‌ر له پارێزگای خۆراسانی ڕه‌زه‌وی به‌سه‌ردا سه‌پاو پاشان له دادگای پێداچوونه‌وه‌ش هه‌مان حوكم دووباره ته‌ئید كرایه‌وه.