جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا ڕایگەیاند سەرۆککۆماری ئەمریکا لەگەڵ تێرۆریستی بوونی لقی قودسی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ فەرماندەی ناوەندی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا هاوڕایە.
جالینا پورتێر، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ١٩ی خاکەلێوەی ٤٠١ی هەتاوی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە جۆ بایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا لەگەڵ فەرماندەی ناوەندی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا سەبارەت بە تێرۆریست بوونی سپای قودسی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران هاوڕایە و ئەوەشی خستەڕوو کە ڕێککەوتنی لەگەڵ ڕێژیمی تاران نە ئەوەیە کە بەمزووانە بچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە نە یەکجارەکیییە.
مارک میلی، بەڕێوەبەری ناوەندی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا، لە دانیشتی کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی سێنای ئەمریکا، لقی قودسی سپای پاسدارانی وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناوبرد و دژایەتی لەگەڵ ئەگەری سڕینەوەی ناوی ئەو گرووپە لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکاندا کرد.