له دوایین ڕۆژه‌كانی مانگی خاكه‌لێوه‌دا لاوێكی خه‌ڵكی شاری سه‌قز به ته‌ناف خۆی خنكاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان‌و کورد لاوێكی دیکە لە سەقز به ناوی خالید له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسین به ته‌ناف كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوە.
وەک دەگوترێ بێکاری‌و بێهیوایی بە ژیان هۆکاری خۆکوژیی ناوبراو بووە.
خۆکوژیی ئەو لاوە لە سەقز لە حاڵێک دایە کە ڕۆژی ڕابردووش له نزیك مزگه‌وتی “جامع”ی شاری سه‌قز لاوێكی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵه به ته‌ناف خۆی هه‌ڵواسی‌و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا به‌ڵام تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵی هۆكاری ئه‌م خۆكوژییه ڕوون نه‌بۆته‌وه.
شایانی باسە لە سەرەتایی ئەمساڵەوە تا ئێستا لە شارەکانی، کامیاران، سنە، سەقز و ورمێ ١٢ پێاو کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.