هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “ئاڵیاوێ” سەر بە شاری شنۆ بە ناوی “واحید شێخمحەممەدی” لەلایەن لقی١ی دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی” حوکمی ٦مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.
دانیشتنی دادگایی ناوبراو ساڵی ڕابردوو بەڕێوە چووبوو و دەقی حوکمەش سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ پێی ڕاگەیەندراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و دوای ٤٢ ڕۆژ ڕاگرتن و لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
شایانی باسە کە لە سەرەتای ساڵی نوێوە هەتا ئێستا بیست کەس لە هاونیشتمانییانی شاری شنۆ هەر بەو تۆمەتە سەرجەم ٥٠ ساڵ حوکمیان بەسەردا سەپاوە.