زانکۆی زانستە پزیشكییەکانی كرماشان دەڵێ ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری هه‌رسین پیسەو بۆ خواردنەوە نابێ.
له حاڵێكدا كاربه‌ده‌ستانی شاری هه‌رسین، پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی هه‌رسین وه‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه، زانكۆی زاستە پزیشکییەکانی پارێزگای كرماشان ڕایانگه‌یاندوە كه ئاوی ئه‌م شاری پیسه و داوایان له خه‌ڵك كرد كه نه‌یخۆنه‌وه.
دوكتور ئیبراهیم شه‌كیبا، جێگری بێهداشتیی زانكۆی علومی پزیشكیی شاری كرماشان وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته گوتی، خه‌ڵكی هه‌رسین جارێ له ئاوی ئه‌م تانكێرانه كه له لایه‌ن ئابفاوه بڵاوده‌كرێته‌وه، بخۆنه‌وه، یان ئاوی مەعدەنی بۆ خواردنەوە دابین بکەن.
جێگری كاروباری بێهداشتیی زانكۆی علومی پزیشكیی كرماشان گوتی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری هه‌رسین زۆری له جاران پیستره و به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ خواردنه‌وه نابێ.