کۆماری ئیسلامیی ئێران جارێکی دیکە و لە ڕێگای میلیشیاکانییەوە لە عێراق، هێرشێکی مووشەکی کردە سەر هەولێر، پێتەختی هەرێمی کوردستان.
بەپێێ هەواڵی هەواڵدەرییەکانی هەرێمی کوردستان گرووپە میلیشیاییەکانی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران سێ مووشەکی کاتیوشایان لە ناوچەیەک لەنێوان کەورگۆسک و شارۆچکەی خەبات لە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان تەقاندەوە. ئەم هێرشە لەلایەن گرووپێکی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە حەمدانی کراوەتە سەر هەرێم.
دژەتێرۆری هەرێمی کوردستان لەو بارەوە ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو،سێ مووشەک لە نزیک پاڵاوگەی نەوت لە کەورگۆسک کەوتنەخوارەوە کە لە لە دەوروبەی دووڕیانی حەمدانییە لە میحوەری خازرەوە ئاراستەی شاری هەولێر کران.
جێگای ئاماژەیەی ٢٢ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردووش، سوپای تێرۆریستی پاسداران بە مووشەکی بالستیک هێرشی کردە سەر شاری هەولێر و هێرشەکەشی گرتە ئەستۆ.