سکرتێری گشتیی ناتۆ: شەڕ لە ئۆکراین ئەگەری هەیە چەند ساڵ درێژەی هەبێ
ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، “ینس استولتنبرگ” سکرتێری گشتیی ناتۆ، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە شەڕی ئۆکراین وتی: ئەگەری هەیە شەڕی ڕووسیە دژی ئۆکراین چەند ساڵ بەردەوام بێ و ئێمە لەگەڵ دۆخێکی ئەمنییەتیی نوێ ڕووبەڕووین کە ڕووسیە بە سەر ڕۆژهەڵاتی ئورووپادا سەپاندووە.
ناوبراو وتی هێزەکانی ڕووسیە بە مەبەستی کونترۆڵکردنی ناوچەی دونباس و بەستنەوەی بە نیمچەدوورگەی کریمە، شێوەی شەڕەکەیان گۆڕیوە.
لەو پیوەندییەدا جو بایدێن سەرۆککۆماری ئەمریکا جەختی لە سەرئەوە کردەوە کە ئێمە درێژە بە هاوکاری خۆمان بە ئۆکراین و شاری کیێف دەدەین.