ئهنجومهنیی ئهدهبیی بۆکان له دهسپێکی ساڵێکی نوێ له چالاکییه ئهدهبییهکانیدا کۆرێکی بۆ مامۆستا سهعید نهجاری ( ئاسۆ) بهڕێوه برد.
رۆژی چوارشەممه، ١ی بانهمهڕ ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکان یەکەم دانیشتن لە زنجیرە دانیشتنەکانی بەهاری ٩٥ی لە ژووری تایبەتیی ئەنجومەن به بەشداریی ئەدیبانو لایەنگرانی وێژە و ئەدەبیاتی کوردی بەڕێوە برد.
ئەم دانیشتنه کە تەرخان کرابوو بۆ لێکدانەوەی ڕەوتی شێعری شاعیری پایەبەرزو جەریانسازی کورد “مامۆستا هێمن”، لەلایەن مامۆستا سەعید نەجاری(ئاسۆ)وە لە ژێر ناوی “هێمن و تازەگەری لە شێعری کوردیدا” بەڕێوە چوو.
له سهرتای ئهو کۆرهدا مەحموود محەمەدیان، کورته باسێکی لەبابەت چالاکییەکانی ساڵی رابردووی ئەنجومەن باس کردو ئاماژهی بهوه دا کە ساڵی ڕابردوو پتر لە ٣٠ کۆڕی ئهدهبیو زانستیو هەروەها سێ کارگەی تایبەتی لە بوارەکانی شێعرو چیرۆک و رەخنەی ئەدەبیی بهرێوه بردوه. هەروەها دامەزراندنی ماڵپەڕی ئەنجومەنی ئەدەبیی بۆکانی وەکوو خاڵی وەرچەرخانی مێژووی چالاکییەکانی ئەنجومەن دەستنیشان کردو دواتر مامۆستا ئاسۆ باسهکهی پێشکێشی ئامادهبووان کرد.
مامۆستا به خوێندنەوەی چەند کۆپلە لە شێعری “ناڵەی جودایی” قسەکانی دەست پێکردو پاشان کورته مێژوویەکی لە ژیانی هێمن هێنایه بەر باس.
مامۆستا ئاسۆ لە درێژەی باسەکەیدا به هێنانەوەی چەند شێعری هێمن کە لە تەمەنه جیاجیاکاندا نووسراون پوختهبوونی ئەو شاعیرەی لە ماوەی ژیانی هونەریدا دەرخست. گوتیشی کە هێمن سەرەڕای پابەند بوون به شێعری پێش لە باری زمانو ناوەرۆکەوە تازەگەری کردوە و هەروەها هەوڵی داوە هەموو قاڵبەکانی شێعری کلاسیک تاقی کاتەوە.
مامۆستا ئاسۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە هێمن لهگهڵ نەتەوەیی بوونی هاوکات تابڵێی کەسایەتییەکی مڕۆڤدۆست بووەو توانیویەتی ئەو هزرە لە نێوئاخنی شێعرەکانیدا به باشترین و مامۆستایانەترین شێوە بگۆنجێنێ.
لە بهشێکی دیکهی باسهدا کۆڕگێر تیشکی خستهسهر ئهوهی کە شاعیرانێک وەک وەفایی، حاجی قادری کۆیی و سەیفولقوزات کاریگەرییان لەسەر هێمن بووەو هەوێنی شێعری ئەو شاعیرانەو بیری تازهو زەینی داهێنەرانەی ئەو لە ئاکامدا رێچکەیەکی دیکەی لە شێعری کوردی کردەوە که دواتر بوو به چرای رێگەی شاعیرانی دوای خۆی.
مامۆستا سەعید نەجاری لە پاش قسهکانی وەرگێڕانی شێعری به ناوبانگی “ئێوارەی پاییز”ی هێمنی پێشکەشی ئامادەبووان کرد کە به گوێرەی ڕای بەشداربووان وەرگێڕانێکی زۆر بە هێز بوو.
دوایین بەشی بەرنامەکە وەک نەریتی هەمیشەیی دانیشتنەکانی ئەنجومەن تایبەت بوو به تێبینیو سەرنجی ئامادەبووان کە هەر کامەیان به گوێرەی پێویست لە لایەن ئاسۆوە وەڵام درایەوە.
سهرچاوه: ماڵپهڕی ئهنجومهنی ئهدهبیی بۆکان