وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا وتی: واشینگتۆن ڕێگە نادا کە کۆماری ئیسلامی سەرچاوە داراییەکانی ئێران لە سندووقی نێونەتەوەیی بگۆڕێتەوە بە پارە و بیکاتە دۆلار.
ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، جەنێت یێلین، وەزیری خەزێنەداریی ئەمریکا وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی بە سەرچاوەی “ئێسدی ئاڕ”ـی خۆی لە سندووقی نێونەتەوەیی پارە ڕاناگا و لەبەر ئەوەی کە ڕێژیم دەیهەوێ سەرچاوەی داهاتی خەڵکی ئێران بۆ کردەوەی تێرۆریستی و تێکدانی ئاسایشی جیهان بە کار بێنێ بەڵام ئێمە ناهێڵین دەستی بە دۆلار و یۆرۆ بگا.
هەرچەند بەڕێوەبەرانی سەندووقی نێونەتەوەیی پارە هێشتا هیچ وڵامێکیان بە ئێران نەداوەتەوە بەڵام پێناچێ بە هۆی گوشارەکانی ئەمریکا و ئورووپا بتوانن پارە بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بدەن.