لە حاڵێکدا کە دانوستانەکانی ڤیەن بۆ بووژانەوەی بەرجام نادیارە، وەزریری دەروەی ئەمریکا وتی: بە نیسبەت ڕێککەوتن لەگەڵ ڕێژیمی ئێران گەشبین نین.
ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەروەی ئەمریکا، لە وتوێژێکدا لەگەڵ “ئێنبیسی نیوز” وتی: بەنیسبەت ئاکامی ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ گەشبین نین و ژمارەیەکی زۆریش لە نوێنەرانی حیزبی دێموکراتی کۆنگرەی ئەمریکا ڕاستەوخۆ چوونەتە پاڵ حیزبی کۆماریخوازانەوە کە دژایەتی ڕێککەوتن لەگەڵ ڕێژیمی ئێران دەکەن و بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن ناوکیی کات نەماوە و پیوستە لەگەڵ هاوپەیمانانی ئورووپایی خۆمان لەو بارەیەوە وتووێژ بکەین.
هەروەها ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە، سپای تێرۆریستی پاسداران ڕێکخراوێکی تێرۆریستییە ئەوە گومانی تێدا نییە، بەڵام لەسەر ئەو وردەکارییانەی کە ئەگەری ئەوە هەیە سپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی جیهان نەمێنێ کاریگەری لەسەر ڕێککەوتنەکانی بەرجام هەبوو لەبەر ئەوەی تاران پێداگری لەسەر ئەوە دەکرد کە سپا لە لیستی تێرۆر دەر بهێندرێ ئەوەش کاردانەوەی جیهانی لێدەکەوێتەوە و نابێ ڕوو بدا.