ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای بەکرێگیراوەکانی و کەسگەلی هەلپەرەستەوە بەردەوام و بە پەلە خەریکی تێکدانی ژینگەی کوردستان و بە تاڵانبردنی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستانە.
بە پێی ئەو هەواڵگەلەی کە بە ناوەرندی ڕاگەیاسندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشتووە بەکرێگیراوانی ڕێژیم لە دارستانەکانی ڕووباری گادەر لەنیوان شنۆ و نەغەدە و دارەکانی دەوروبەری ئەو ڕووبارە و هەروەها لە کویەشتی لوڕستان بە پەلە و بە شێوەیەکی ئاشکرا و دڕندانە خەریکی بڕینەوەی دارەکان و بەتاڵانبردنیانن و بەم شێوەیە هەم قازانجی ماددی لێدەکەن هەم ژینگەی کوردستان بە تەواوەتیی تووشی کێشە و خەساری ژینگەیی دەکەن و ئێکۆسیستمی ناوچەکە دەشێوێنن.