کۆڵبەرێک لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “هانی گەرمەڵە” لە پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی رێژیم بە سەختی بریندار بوو.
شەوی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٧ی خاکەلێوە ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی “دیار محەممەدئەمینی ” خەڵکی پاوە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هانی گەرمەڵە بە تەقەی ڕاستەخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بریندار دەبێ و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەپەلە بۆ چارەسەریی پزیشکی دەگەیەندرێتە نەخۆشخانەی پاوە.
جێی ئاماژەیە کە لە کاتی گەیاندنی کۆڵبەرە بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە ماشینی یارمەتی خەڵکەکە تووشی وەرگەڕان دەبێ و شەش کەسی دیکەش بریندار دەبن.