خراپ بە كارهێنانی مادەی هۆشبەر لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، بووهته هۆی مردنی مردنی پتر له ٣ هەزار كەس. ئەم ئامارە لەچاو ساڵی ١٣٩٣ كە ٢ هەزار و ٩٨٦ كەس بەم هۆیەوە مردبوون، تا ڕادەیەك زیادی کردوه.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی پزیشكیی قانوونیی ئێران، لە نێو سەرجەم قوربانییانی ئەم مادە ماڵوێرانکهره لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا هەزار و ٦٧٦ كەس پیاو و ٣٢٧ كەسیشیان ژن بوون. ئەوە لە حاڵێك دایە كە قوربانییانی ئیعتیاد لە ساڵی پێشتر ٢ هەزار و ٦٩١ کهسیان پیاو و ٢٩٥ کهسیان له ژنان پێك هاتبوو.
دوكتور مەجید ئەبهەری توێژەری كۆمەڵایەتیی، دەڵێ: پەرەسەندنی ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژی ئیعتیاد لە ئێرانو جۆراوجۆر بوونی مادە هۆشبەرەكانو گۆڕدرانی جۆری ئەم ماددانە لە سوننەتییەوە بۆ مادە سەنعەتییەكان بۆتە هۆی ئەوەی كە حەشیمەتی موعتادەكانی ئەم وڵاتە لە ساڵدا تا ئاستی سەدی ٥ زیاتر بێ.
ئەبهەری هەروەها گوتوویەتی بەرزبوونەوەی ڕێژەی موعتادەكان لە ساڵدا نیشانەی نەبوونی سیاسەتی دروستو یەكگرتوو، ههروهها نەبوونی بەرنامەكان بۆ ڕێگری كردن لەم دیاردەیهن.
ئەم لێكۆڵەرو مامۆستایەی زانكۆ لە درێژەی قسەكانیدا وێڕای ئاماژە بە وەی كە ڕۆژانە ١٠ كەسی تووشبوو بە مادەی سڕكەر گیانیان لە دەست دەدەن، پێداگری كردەوە: ئەم ئامارە نیشانی دەدا ئەگەر سەدی ٥٠ی ئەم موعتادانەی كە دەمرن خاوەنی ژن و منداڵ بن، ئەوا لە هەر مانگدا ١٦٠ ژن بیوە دەبنو ئەگەر بۆ هەر بنەماڵەیەكیش ٢ منداڵ وەبەرچاو بگرین ٣٢٠ منداڵیش هەتیو دەبن، ئەم ئامارەش نیشانەی قووڵایی كارەساتی ئیعتیادو جیددی بوونی سۆنامییەكی یەكجار مەترسیدارو ماڵوێرانكەرە.