لەم ڕۆژانەدا کە تەنیا ۱۸ ڕۆژ لە دەستپێکی ساڵی نوێ تێدەپەڕێت، بە بڕیاری شارەداری ئیلام ٩٠ کرێکار لە کۆمپانیا بیناسازییەکانی ئیلام
دەر کراون.
دەرکردنی ئەم کرێکارانە بەبێ ڕەچاوکردنی چەند ساڵ ئەزموون و کارامەیی کرێکاران لە پیشەکەیان، بێ پێدانی شایستە داراییەکانیان و تەنانەت بەبێ هیچ هۆکارێک و هەڕەمەکی ڕووی داوە.
ئەم دەرکرانە هەڕەمییەکە، کاریگەریی لەسەر بەشەکانی دیکەی خزمەتگوزاریی بیناسازی داناوە و کارەکان ڕاوەستاون و شپرزەییەکی زۆر لە بەڕێوەچوونی کارەکاندا دەبیندرێت؛ بۆ نموونە بە دەرکردنی بەرپرسی کارگەی قیرتاو، کرێکاران و کارمەندانی دیکەی ئەم کارگەیە وەک پسپۆر و شۆفێر بێکار بوونە.
شایانی باسە کە ئەم دەرکردنانە، بە پەسەندی شۆرای شار و بە پاساوی ڕێکخستنی پڕۆژەکان ڕووی داوە.