بۆ تەواوكردنی هەموو پڕۆژە نیوەچڵەكانی پارێزگاری كرماشان بڕی ٢٠ میلیارد تمەن بوودجە پێویستە.
تەهمورس ئەلیاسی، سەرۆكی ڕێكخراوی مودیرییەتو پلاندانانی پارێزگای كرماشان لە كۆبوونەوەی چالاكانی ئابوور و بەڕێوەبەرانی جێبەجێكاری ئەم پارێزگایەهدا كە بە بەشداریی جێگری یەكەمی سەركۆماری بەڕێوەچوو، گوتی پارێزگای كرماشان سەرەڕای زۆر زهرفییهتو توانای باشو لەبار لە زۆر له پێوەرەكان له دوایهو بۆ نموونه له بواری بێكاریدا ئەم پارێزگایە لە سەرووی پارێزگا بێكارەكانی ئێرانە.
ئەلیاسی وێڕای ئاماژە بە لهسهردهستدا مانهوهی ١٨٠٠ پڕۆژەی نیوەچڵ لەم پارێزگایەدا گوتی بۆ تەواوكرانی هەموو ئەم پڕۆژە نیوەچڵانە بڕی ٢٠ میلیارد تمەن بوودجە پێویستە.
ئەلیاسی هەروەها گوتی نەخۆشخانەی ١٥٠٠ قەرەوێڵەیی كرماشان، ناوەندی گشتیی شێرپەنجە، زانستگەی فەنیی حیرفەیی شائابادو ئوتوبانی شائاباد بۆ قەسری شیرین چهند پڕۆژهیهکی نیوهچڵن که بۆ ئەوە دەبن بە كەرتی تایبەت بدرێن.
ناوبراو چارەسەریی گیروگرفتی کارگا داخراو و نیوەداخراوهکانی وهک ئهرکێک بۆ بهرپرسانی ئەم پارێزگایە ناوبرد و گوتی، ٤٦٨ پڕۆژهی جووتیاریو ٣٨٢ گەڵاڵەی پیشەسازیی وەستاو و نیوەداخراویان لەم پارێزگایەدا دەست نیشان كردوە.