ڕێکخراوی نەتەوە یەگرتووەکان: ڕووسیە بە دەیان جار بۆمبی هێشوویی لە شوێنە قەرەباڵغ و مەدەنییەکانی ئۆکرایندا بەکار هێناوە.
“رۆزماری دی کارلۆ” جێگری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و تەناهی وتی: “کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەپێی چەندین بەڵگەی باوەڕپێکراو، ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ڕووسیە لانیکەم ٢٤ جار لە شوێنە قەرەباڵغ و گشتییەکانی ئۆکراین بۆمبی هێشوویییان بەکار هێناوە”.
لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ڕووسیە بۆسەر ئۆکراین لانیکەم یەک هەزار و ٤٨٠ کەس لە خەلکی مەدەنی کوژراو و ٢ هەزار و ١٩٥ کەسیش بریندار بوون.
شایانی باسە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی بەردەوامیی بەکارهێنانی چەکە قەدەغەکراوەکانە و ئەو چەکانە زۆرترین خەسار بە خەڵکی مەدەنی لە شەڕەکاندا دەگەیەنن.