لەژێر سێبەری ناکارامەیی کۆماری ئیسلامی، ساڵی ڕابردوو ٤ هەزار پزیشک لە ئێران بۆ وڵاتانی دیکە کۆچیان کردووە.
ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، ڕەزا لاریپوور، وتەبێژی ڕێکخراوی نیزام پزیشکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: لەماوەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاویدا لە ئێران، لانیکەم ٤هەزار پزیشک لە ئێرانەوە بەهۆی ناسەقامگیریی ژیان بۆ وڵاتانی دیکە کۆچیان کردووە و داوای پەنابەرییان لەو وڵاتانە کردووە.
کۆچکردنی پزیشکانی ئێرانی هەموو تەمەنەکانی لەخۆ گرتووە، هەر بەو هۆیەش بەرپرسانی ڕێژیم بیانوویان نییە بۆ ئەوەی بڵێن تەنیا پزیشکە لاوەکان بۆ وڵاتانی دیکە کۆچ دەکەن و ژیانی ئەوێیان پێ خۆشە، بەڵکوو بە تەمەنەکانیش کۆچ دەکەن و ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە ڕێژیمی ئێران نەیتوانیوە ژیانێکی شایستەیان بۆ دابین بکا و بەشێکی بەرچاو لە داهاتی ناوخۆی ئێران خەرجی میلیشیاکان لە دەرەوەی سنوورەکان دەکرێ.