وەزیری دەرەوەی وڵاتی ئیسرائیل لە ئاتێن لە چاوپێکەوتنی سێ قۆڵی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی یونان و قێبرێس ڕایگەیاند کە ئەو کردەوە تێکدەرانانەی دەکرێ هەمووی لە ئەستۆی ڕێژیمی ئێرانە و ئەو گرووپە تێرۆریستیانەش هەر کردەوەیەک بکەن لە چاوی کۆماری ئیسلامی دەیبینین.
یائیر لاپید لە درێژەی وتەکانیدا ڕایگەیاند کە “حیزبوڵا” هەمان ئێرانە، “حەماس” واتە ئێران و “جەهادی ئیسلامی”ـش هەر هەمان ئێرانە. ئێران ناوەندی تێرۆریسمە لە جیهان و دەبێتە مەترسییەکی ناوکییش ، ئەمە ڕاستییەکە و هەمووان دەیزانین و ئێمە بە هەموو شێوەیەک بەرامبەر ئەم ڕێژیمە تێرۆریستە ڕادەوەستین و بە هیچ شێوەیەک ناهێڵین ئەم ڕێژیمە دەستی بە چەکی کۆمەڵکوژ ڕابگات.