سێ ئاخوند لە شاری مەشهەد درانە بەر چەقۆ و دوو کەسیان لێ کوژرا و یەکێکی دیکەیان بە توندی بریندار بووە.
سە ئاخوندی سەر بە رێژیمی ئێران لەلایەن چەند هاووڵاتیی وەزاڵەهاتوو لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٦ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لە مەزارگەی ئیمام ڕەزا لە شاری مەشهەد درانە بەر چەقۆ و دوو کەسیان لێ کوژرا و یەکێکی دیکەیان بە توندی بریندار بووە.
بەپێی زانیارییەکان دوو ئاخوند بە ناوەکانی “حوجەتولئیسلام ئەسڵانی” و “حوجەتولئیسلام پاکدامەن” کوژران و ئاخوندی سێهەم “حوجەتولئیسلام دارایی” لەژێر نەشتەرگەریدایە.
هەواڵدەریی تەسنیم کە سەر بە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامییە ڕایگەیاند: پێنج کەس لەم بارەوە دەسبەسەر کراون کە یەکێک لەم پێنج کەسە بکوژ بووە و چواری دیکەیان هاوکارییان کردووە.