پیرانشار، پاش ٦٧ ڕۆژ لە دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
ڕۆژی سێشەممە ١٦ی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی، ئەیووب حەدیسی چالاکی ژینگەپارێز خەڵکی گوندی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار پاش زیاتر لە ٦٧ ڕۆژ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ناوبرا ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “ڕەحمان خدمەتگوزار” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پیرانشار بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ.
یەئووب حەدیسی پاش تەواوبوونی ماوەی لێپێچینەوەی لە یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی ورمێ گوازرابووە بۆ بەندیخانەی شاری نەغەدە.
شایانی باسە ئەیووب حەدیسی بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران تۆمەتبار کراوە.