سێ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمەوە لە سنووری نەوسوود بریندار بوون.
شەوی دووشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی لە سنووری نەوسوودی سەر بە شاری پاوە دەستەیەک لە کۆڵبەران دەدرێنە بەر دەسڕێژی گولـلە و لە ئاکامدا سێ کۆڵبەر بریندار بوون.
ناسنامەی یەکێک لەو کۆڵبەرانە “ئاکۆ خودامورادیفەر”خەڵکی سەلاسی باوەجانییە و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەکەی دیکە ڕوون نەبووەتەوە.