وەزارەتی دەوەرەی ئەمریکا لە وڵامی وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران کە وتبووی پەککەوتنی دانوستانەکان هۆکارەکەی ئەمریکایە کە داواکاریی زۆری هەیە، وتی: زۆر ڕوونە کە کێ داواکارییەکانی زۆر و بێبنەمای بووە و کێی دیکەش داواکاریی بەجێی هەبووە.
ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانییدا، لە وڵامی پرسیارێک کە ڕێژیمی ئێران وتوویەتی؛ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن تۆپ لە گۆڕەپانی ئەمریکادایە، وتی: ئەوانەی کە لە دانوستانەکاندا بەشدارن، باش دەزانن کە کێ پێشنیاری ژیرانە و کێ داواکاری چاوەڕواننەکراوی هەیە و ڕێژیمی ئێران پێبەندی هیچ بەڵێنێکی خۆی نابێ هەربۆیە لە وتووێژەکاندا داواکاریگەلێکی هەیە کە هیچ پێوەندییان بە ڕێککەوتنی ناوکییەوە نییە.
هەروەها نێد پرایس وتیشی؛ وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمی ئێران باسی لەوە کردووە کە ئەگەر ڕێککەوتنی ناوکیی لە ئێستادا ڕاگیراوە بەهۆی داواکارییە زۆرەکانی ئەمریکایە، کەوایە ڕێژیمی ئێران با داواکارییەکانی ئێمە و داواکارییەکانی خۆشی بخاتە ڕوو تاکوو بزاندرێ کێ داواکاریی ناڕەوای هەیە و کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرەڕای داواکارییەکانی کە هیچ پێوەندییان بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانەوە نییە، پێبەندی هیج بەڵێنێکیش نابێ.