دوو ئەندامی حیزبی کۆماریخوازی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا دەڵین: ڕێژیمی ئێران گەورەترین دەوڵەتە کە پشتیوانی لە تێرۆریزم دەکا و دەبێ ڕووبەڕووی ببینەوە و دەوڵەتی “بایدێن”ـیش پێویستە گرینگی بە دژبەرانی تێرۆریزم بدا.
ئاگۆست فلوگێر و چیپ ڕۆی، دوو ئەندامی حیزبی کۆماریخوازی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا، لە وتووێژێکدا لەگەڵ “ئێران ئینتێرناشناڵ” وتیان: سیاسەتی دەوڵەتی جۆ بایدێن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەهەر شێوەیەک بێ، ئەگەری سڕینەوەی سپای تێرۆریستی پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان هەڵەیەکی زۆر گەورەیە و دەبێ لەلایەن کۆنگرەوە پەسەند بکرێ و کۆنگرەش بە هیچ شێوەیەک هەڵەیەکی لەو شێوەیە پەسەند ناکا و ئێمە و هەموو هاوپەیمانان پێویستە بە توندی ڕووبەڕووی ڕێژیمی ئێران ببینەوە کە پشتیوانێکی گەورەی تێرۆریزمە لە جیهاندا.
هەروەها لە درێژەی وتووێژەکەدا باسیان لەوەش کرد کە، دەولەتی جۆ بایدێن و دێموکراتەکان هەموو کارێک دەکەن بۆ ئەوەی پشتیوانی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەن، تەنانەت تا ئەو جێگایە کە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و ئیسرائیل لاوازیش بکرێ، بەڵام ئێمە و هاوپەیمانان بە هیچ شێوەیەک ناهێڵین ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە ڕوو بدا کە ڕێژیمی ئێران بۆ کردەوەی تێرۆریستی و تێکدەرانە لە ناوچەکەدا دەستی ئاواڵەتر بێ و دەولەتی جۆ بایدێن ئەگەر بیهەوێ سپای تێرۆریستی پاسداران لە لیستی تێرۆر بسڕێتەوە، بە دڵنیاییەوە هەڵەیەکی مێژووی دەکا.