ئیسرائیل ڕوو بە ئەمریکا وتی: ئێمە و هاوپەیمانانی عەرەب دەمانهەوێ باش بزانن کە ئێمە نیگەرانین لە سڕینەوەی سپای تێرۆریستی پاسداران لە لیستی تێرۆر و پێویستە گوێ لە داواکاریی دژبەرانی سڕینەوەی سپای پاسداران لە لیستی تێرۆر بگرن.
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتاوی، نەفتالی بێنێت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکدا لەگەڵ ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لە ئاڵوگۆڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد و “بێنێت” وتی: ئێمە و هاوپەیمانانی عەرەب نیگەرانین لەوەی کە ئەمریکا سپای تێرۆریستی پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان بسڕێتەوە و دەبێ ئەمریکا گرینگی بە داواکاریی دژبەرانی سڕینەوەی ناوی سپای تێرۆریستی پاسداران بدا و بە هیچ شێوەیەک ئێمە ڕێگە نادەین سپای تێرۆریستی پاسداران لە لیستی تێرۆر بسڕدرێتەوە لەبەر ئەوەی ئەوکات دەستی ئاواڵەتر دەبێ بۆ کوشتوکوشتار و بە تەواوی سەقامگیریی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.
هەروەها نەفتالی بێنێت وتیشی: ئەمڕۆژانە ڕۆژگەڵیکی مێژوویین کە ئێمە لە ئیسرائیل بووینەتە خانەخوێی چوار وەزیری دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی وەکوو؛ میسر، بەحرەین، مەراکش و ئیمارات و پێکەوە بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە وتووێژ دەکەین و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕی بەسەردا هاتووە و لە داهاتووشدا بۆ باشترکردنی دۆخی ناوچەکە هەوڵی زۆرتر دەدرێ و لە چوارچێوەی “پەیمانی ئیبراهیم” داهاتوویەکی باشتر و ڕووناکتر دوور لە کردەوەی تێرۆریستیی و تێکدەرانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دروست دەکەین، هەر بۆیە ئێمە نابێ بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە دەوڵەتی بایدێن بدەین کە سپای تێرۆریستی پاسداران لە لیستی تێرۆر بسڕێتەوە.