“سۆهراب ئازادی” مامۆستا، نووسەر، لێکۆڵەری شێعر، وێژە و کەسایەتییەکی ئازادیخوازی خەڵکی شاری “خوڕەماوا” سەر بە پارێزگای لوڕستان بەهۆی نەخۆشیی دڵ لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
سۆهراب ئازادی لە ساڵی ١٣٣٥ی هەتاوی لە گوندی “زیوار” سەر بە شارۆچکەی “مەعموولانـ”ـی شاری “پۆلدۆختەر” لەدایک بووە.
“ئازادی” وەک شاعیرێکی خەباتکار و ئازادیخواز لە ساڵی ١٣٩١ کتێبەشێعرێکی بە ناوی “تو را مینویسم سرزمینم” لە نووسینی کۆمەڵەشێعری “ئیرەج ڕەحمانپوور” نووسیوەتەوە و خۆی ئەرکی کۆکردنەوە، وەرگێڕان و داڕشتـنی ئەو بەرهەمەی ئەنجام داوە.
هەروەها بەهۆی پێشوازیی بەردەنگانی ئەو بەرهەمە سێ جار چاپ کراوەتەوە.
لە ئێستادا کتێبی پەند و وشەدانی لوڕی و هەروەها شێعر و تەک بەیتیی “لەکیـ”ـی ناوبراو لەژێر چاپدایە.
“سۆهراب ئازادی” بەهۆی خەباتی ئازادیخوازیی و هەستی دادپەروەریی لەپێناو بەدیهاتنی مافی نەتەوەکەی لە دەیەی شەستدا چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر و ئازار و ئەشکەنجە دراوە و پاشان لەسەر کار لابراوە.