لە مانگی ڕەمەزان نرخی سەرەکیترین پێداویستییەکانی ژیان ١٠٠٪ بەرز بووەتەوە.
بەرپرسانی ڕێژیم بەردەوام باس لە ئاسایش و خۆشبژێوی بۆ خەڵک دەکەن، لەنێوان هەراوهوریای دروشمدانەکان نرخی برینج، ڕۆن و شەکر ١٠٠٪ و هێندێکێشیان زۆر زیاتر بەرز بووەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، نرخی ڕۆن سەدا سەد، شەکر سەدا ٣٠ و نان سەدا ٥٠ بەرز بووەتەوە، بەبێ هیچ ڕاگەیاندنێکی پێشوەختە و هیچکام لە بەرپرسانی دەولەت و ئیدارەکانی فەرمی لەبارەی گرانبوونی ئەو شتانە هیچ باسێک نەکراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی سەرەکیترین پێداویستییەکانی ژیان لە ئێران و سەرەڕای پەرەسەندنی کۆرۆنا و بە زمانی بەڕۆژووەوە دەبێ بە چەندین کاتژمێر لەبەر دەرگای فرۆشگاکان لە ڕیزدا بوەستن بۆ کڕینیان.