ئهندامێکی لاوی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له وڵاتی ئاڵمان گیانی له دهستدا.
کۆمیتهی ئاڵمانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ههواڵێکدا دهڵێ بە داخێکی زۆرەوە ئەندامێکی حیزب بە ناوی ” خەبات جەوانمەرد قازی” ،کوڕی کاک محەمەد حوسێن خەڵکی شاری مەهاباد، بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کردو ماڵاوایی یهکجاریی لە کەسوکار و بنەماڵەو حیزبو گەلەکەی کرد.
خەبات قازی یەکێک لەو ڕۆلە تێکۆشەرو خاوەن هەڵویستانە بوو کە هەر لە هەڕەتی لاوهتییەوە هەستی نیشتمانپەەروەریو ڕزگاریی گەلو وڵاتەکەی لە دڵیدا چەکەرەی کردو هەموو کات یەکێک لەو کەسانە بوو کە بێ وچان بۆ بە ئامانج گەیاندنی خەباتی حیزبەکەی تێدهکۆشا.
خهبات ساڵی ١٣٦٩ی هەتاویو لە تەمەنی مێرمنداڵیدا بە هۆی لایەنگری لە حیزبی دیموکرات، ماوەی چەند مانگ لە زیندانی مەهابادو ورمێدا زیندانی کراو پاش ئازادبوون رووی لە هەندەران کردو لە وڵاتی ئاڵمان گیرسایەوە.
ئهو لاوه دڵسۆزه لە دوورە وڵاتیشدا، بە هۆی ئەو فشارە ڕۆحیو ئەشکەنجەو ئازارەی کە لە بەندیخانە دا بە سەر هاتبوو، تووشی خەمۆکییەکی سەخت ببوو.
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان، وێڕای دەربڕینی خەمو پەژارەی بە هۆی لەدەستدانی ئەو ڕۆڵە تێکۆسەرەی حیزبو گەلەکەمان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری کۆچ کردوو و گشت ئەندامانو لایەنگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەکا.