فارسی
English
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 19ی تشرینی دووه‌م ساڵی 2026 | کاتژمێر 02:46
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

پشتیوانی لە ‌مانگرتن‌و ناڕەزایەتیدەربڕینی شارە سنوورییەکان دەکەین

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/04/20
in راگەیەندراوەکان

لە ڕۆژی شەممەی ڕابردووە شارە سنوورییەکانی مەریوان، سەوڵاوا، بانە، سەردەشت‌و پیرانشار، شایەدی زنجیرەیەک ناڕەزایەتیدەربڕین و مانگرتنن. درێژە‌و بەردەوامیی داخرانی سنوورەکان، کوژرانی کۆڵبەران‌و بەرەوژوورچوونی کرێی دووکانەکان لە بازاڕچەکان‌و هەوڵی کاربەدەستان بۆ ڕاگوێزتنی سوود‌و خێری بازرگانیی سەر سنوور بۆ شار‌و ناوچەکانی دیکە لە سەر حیسێبی بێبەشکردنی خەڵکی شارو ناوچەکانی سەرسنوور بووە بە هۆی وەڕێ کەوتنی ئەم مانگرتن‌و ناڕەزایەتیدەربڕینانە.
سیاسەتی سەرکوتکەرانە‌و تێکەڵ بە هەڵاواردنی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان، بووە بە هۆی ئەوە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گەڵ زۆرگیروگرفتی ئابووریی‌ وەک بێکاری، کەم داهاتی، نەبوونی بنکە‌و دامەزراوەی بەرهەمهێن، پەنابردن بۆ کاری سەخت‌و پڕمەترسی تەنیا بۆ دابینکردنی سەرەتاییترین پێویستییەکانی ژیان‌و هتد، بەرەوڕوو بن. ئەم دۆخە ئابوورییە وای کردوە کۆمەڵێک کێشە‌و قەیرانی کۆمەڵایەتی لە کوردستان پەرە بگرێ. دانیشتوانی ناوچە سنوورییەکان زۆرترین پشکیان لە شوێنەوار‌و کاریگەرییەکانی سیاسەتی پشتگوێخستن‌و هەڵاواردنی کۆماری ئیسلامی بەرکەوتووە. هەر بۆیە ڕێژەیەکی بەرچاو لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە بە کۆڵبەری‌و هێنانی کەلوپەل لە سنوورەکانەوە خەریکن. هاتنی کاڵا لەو سنوورانە‌و دەرەتانی ئاڵۆگۆڕی شتومەک لە گەڵ هەرێمی کوردستان هەم بووە بە هۆی دروستبوونی کۆمەڵێک بازاڕچە لە ناوچە سنوورییەکان‌و هەم یارمەتییەکی ڕێژەیی بە بووژانەوەی بازاڕەکانی ئەو شارە سنووریانە کردوە. لە گەڵ ئەوەی کاربەدەستانی ڕێژیم یاسا‌و ڕێوشوێنی دلخوازی خۆیان بۆ کارکردنی خەڵک لەو بازاڕچانە‌و هێنان‌و بردنی کەلوپەل بۆ سنوور، دیاری کردوە‌و خەڵکەکەش ناچارن بەڕێوەی بەرن، بەو حاڵەش هەر کات پێیان خۆش بوو سنوورەکان دادەخەن، کرێیەکان زیاد دەکەن‌و کێشەی جۆراوجۆری دیکە بۆ کاسبکاران‌و بازاڕییانی ئەو ناوچانە پێک دێنن. لە گەڵ داوای دروستکردنی ناوچەی ئازادی بازرگانی کە داوای خەڵکی ئەو ناوچە سنووریانەیە، دژایەتی دەکەن‌و، لە بەرامبەر‌دا هەوڵ دەدەن ناوچەی ئازادی بازرگانی لە قووڵایی پارێزگەکانی سەرسنوور دا دروست بکەن تا خێرو بێری ئەوان بۆ خەڵکی ئەو ناوچە سنووریانە نەبێ. شانبەشانی دروستکردنی ئەم جۆرە کێشە‌و گرفتانە، ڕۆژ نیە گیانی چەندین کەس لە زەحمەتکێشترین توێژی خەڵک کە کۆڵبەرانن نەستێنن، بەو پەڕی دڕندەییەوە دەیان سەر حەیوانی بارهەڵگر دەدەنە بەر دەسڕێژو بە هاسانی ژیانی دەیان هەزار بنەماڵە کە بەڕێچوونیان بە کارو کاسپی لەو سنوورانەوە بەستراوەتەوە، دەخەنە مەترسی.
حیزبی دیموکراتی کوردستان، ناڕەزایەتیدەربڕین‌و مانگرتنی کۆڵبەران، بازاڕییان‌و کاسبکارانی ناوچە سنوورییەکان بە ڕەوا دەزانێ‌و وێڕای مەحکوومکردنی گوشار‌وکۆسپ‌و بەربەستدروستکردنی دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی ڕیژیم، پشتیوانی لە داخوازەکانی مانگرتووان دەکا. حیزبی دێموکراتی کوردستان لە توانای دیپڵۆماسی، راگەیاندن‌و تەشکیلاتیی خۆی بۆ گەیاندنی دەنگی خەڵکی وەزاڵەهاتوو بە تایبەتی ئەم زنجیرە ناڕەزایەتییانەی هەر ئێستا درێژەیان هەیە، کەلک وەردەگرێ‌و وەک هەمیشە لە سەنگەری پشتیوانی لە ماف‌و داخوازیە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان‌دا ڕادەوەستێ. داوا‌و چاوەرڕوانیمان ئەوەیە توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاودەنگ‌و پشتیوانی ئەم نارەزایەتیدەربڕینانە بن.
حیزبی دیموکراتی کوردستان
دەفتەری سیاسی
٢٠/٤/٢٠١٦
١ی بانەمەڕی١٣٩٥

Related Posts

راگەیەندراوەکان

ڕاگەیاندنی ژمارە ١ی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانلە سەر بە نێو هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

6 ساڵ ago
راگەیەندراوەکان

ڕاگەیەندراوی کۆمیسیۆنی پێشمەرگە بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوڕێ مستەفا حەکیم‌زادە پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان

6 ساڵ ago
راگەیەندراوەکان

ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١ی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار

6 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist