• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ڕێوڕەسمی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان لە دەڤەری پشدەر

بەرواری بڵاو کردنەوە 2016/04/20
جۆری بابەت: هەواڵی حیزبی, کوردستان

یەکیەتیی لاوانی دیموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی یادی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی، رێوڕەسمێکی بۆ ئەندامان‌و لایەنەگرانی خۆی لە دەڤەری پشدەر بەڕێوەبرد.
پاشنیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە ٣١ ی خاکەلێوە بەبەشدارای سەدان ئەندام‌و لایەنگری یەکیەتیی لاوان لە دەڤەری پشدەر رێوڕەسمی یادی ٧٣ ساڵەی دامەزرانی ئەو ریکخراوەیە بەڕێوەچوو.
ئەو ڕیوڕەسمە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب‌و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ‌کرد. پاشان پێشەوا عەلیپوور، سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان بەم بۆنەیەوە وتارێکی پێشکەش کرد.
پێشەوا عەلیپوور لە قسەکانی‌دا بە ئاماژە بە هۆکاری بەڕێوەبردنی ئەم جێژنە لە دەڤەری پشدەرو ئاوڕدانەوە لە مێژووی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان وەک یەکەم رێکخراوی تایبەت بە لاوانی کورد لە ناوچەکەدا، باسی لە دۆخی لاوان لە چوارپارچەی کوردستان کردو بەتایبەت بە ئاوڕدانەوە لە دۆخی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان‌و ئەو زەبرو زەنگەی کە کۆماری ئیسلامی خوڵقاندویەتی گوتی: لاوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ژیر سیستمی سەرکوتکاری کۆماری ئیسلامی‌دا بەو پەڕی سەربەرزییە دژی بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەرو سەلەفیەتی تەکفیری‌و سیستێمی جاشایەتیی فکری‌و جەستەیی وەستاونەتەوەو، هاوکات لەم سیاسەتەی ئێران گەیشتوون کە دەیەوێ بە داخستنی سنوورەکان‌و کوشتنی کۆڵبەران‌و کاسبکارانی سنوور، نەتەوەکەمان برسی رابگرێ بۆ ئەوەی سیاسەتی خۆی لەسەر نەتەوەکەمان جیبەجی بکاو بەرپەرجی دەدەنەوە.
ئەو گوتی: لاوانی رۆژهەڵات نیشتمانپەروەرییان لە ئاستێکی بەرزدایەو بە خەمی منداڵێکی شەنگالییەوە ئازار دەچێژن‌و بزەی منداڵێکی ئامێدی رووگەشیان دەکاو سەرکەوتنی رۆژئاوا بە سەرکەوتنی خۆیان دەزانن.
پێشەوا عەلیپوور لە درێژەی قسەکانی‌دا گوتی کە ئێمەی کورد لەم قۆناغەدا پێویستیمان بە گرێبەستێکی نەتەوەییەو پێویستە لەسەر هاوبەشییەکانمان زیاتر کاربکەین‌و ئاڵاو پێشمەرگەو سروودی ئەی رەقیب‌و کۆماری کوردستان‌و وەسیەتنامەی پێشەوا قازی بکەینە هەوێنی یەکگرتووییمان‌و بەتایبەت لەم دۆخەدا کە ئاڵوگۆرەکانی ناوچە خێران، ئێمەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لەم بارەوە دەور دەگێڕین و کار دەکەین بۆ وەسەریەکخستنەوەی ڕێکخراوەکانی لاوانی دێموکرات.
لە بڕگەیەکی دیکەی ڕێوڕەسمەکەدا بێستوون ئازەری پەیامی کۆمیتەی پشدەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی پێشکەش کردو ئاماژەی بە هەلومەرجی دامەزرانی یەکیەتیی لاوان کرد لەو سەردەمەدا ووێڕای باس لە ئامانجەکانی پشت دامەزرانی ئەم رێکخراوەیە، باسی لە دەوری یەکیەتیی لاوان لە حیزبی دێموکرات‌دا کرد.
بڕگەی هونەری ئەم رێوڕەسمە، زنجیرە گۆرانییەکی شاد بوو کە هونەرمەند ئاوات بۆکانی، هونەرمەندی لاوی نێو ریزەکانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان پێشکێش بە بەشدارانی کرد.

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist