له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵیش‌دا پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێران هه‌روه‌ك پێشوو درێژەی بووە‌و له‌م مانگه‌دا ٢٧ كه‌س له پارێزگاكانی گیلان، خۆراسانی باشوور، خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، ورمێ و هه‌روه‌ها ئه‌لبۆرز ئێعدام كراون.
هه‌روه‌ها له‌م مانگه‌ش‌دا مافه بەرایی‌و ڕەواکانی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی‌و ئایینیەکان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پێشێل كراوه، بۆ نموونه بانگكرانی مه‌له‌ك محه‌ممه‌د ئابادیان له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپا، ده‌سبه‌سه‌ركرانی كۆمه‌ڵێك له خەڵکی عه‌ره‌ب له پارێزگای خوزستان، ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئه‌فشین حوسێن په‌ناهی له دێولان، جێبه‌جێكرانی حوكمی لێدانی قامچی لەسەر ٥ چالاكی خه‌ڵكی شاری ئه‌رده‌بیل، ده‌سبه‌سه‌ركران و بێ سه‌روشوێنكردنی ٢ برای له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و هه‌روه‌ها ده‌سبه‌سه‌ركرانی هاووڵاتییه‌كی دیكه له شاری چابه‌هار.
له بواری مافی هاووڵاتیبوونی سوننی مه‌زهه‌به‌كانیش ڕاپۆرتێك بڵاوكرایه‌وه كه له‌م ڕاپۆرته‌دا كۆمه‌ڵێك به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی وه‌ك لابران‌و دانانی پێشنوێژی مزگه‌وته‌كان، دانانی كلاسی قوئان خوێندن و ده‌سبه‌سه‌ركرانی مامۆستایه‌كی ئایینی له میرجاوه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م ڕێژیمه‌وه جێبه‌جێ كران.
شایانی باسه كه بابه‌تێكی جیاوازتر له جاران ده‌سدرێژی‌و كوشتنی كچێكی ته‌مه‌ن ٦ ساڵه‌ی ئه‌فغانی له شاری وه‌رامین له پێشێلكارییه‌كانی دیكه‌ی مافی منداڵان له ئێران بوو.