هونەرمەند عیسمەت دۆسکی، هونەرمەندی نەتەوەیی و خەڵکی دەڤەری ورمێی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان و هونەر کرد.
سەرلەئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی خاکەلیوەی ١٤٠١ی هەتاوی، هونەرمەند عیسمەت دۆسکی، هونەرمەندی نەتەوەیی و خەمخۆری فۆلکلۆر و کولتووری کورد کورد و خەڵکی دەڤەری ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە باشووری کوردستان ماڵاوایی لە ژیان و هونەر کرد.
جێی ئاماژەیە کە ئەو هونەرمەندە، لە یەکەم ژەنیارەکانی ئۆرگ لە کوردستان و شاری ورمێ بووە کە مۆسیقای دەهۆڵ و زوڕنای لە سیستەمی ئامێرە دەنگییەکان بڵاو کردەوە، جیا لەوەش بەردەوام لە هەوڵی پاراستنی کولتوور و بەتایبەت هونەری کوردی بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچیدوایی هونەرمەند عیسمەت دۆسکی، سەرەخۆشی لە ماڵبات و کەسوکاری ئەو هونەرمەندە و لایەنگرانی هونەری کوردی بەگشتی دەکات و خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانێ.