کۆمپانیای فڕۆکەوانیی “هۆما”ـی کۆماری ئیسلامی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆتاسەفەری خۆی بۆ وڵاتی عێراق ڕاگەیاند و وتی: وڵاتی عێراق بەڵگەنامەی کوتانی واکسێنی ئێرانی لە گەشتیاران قەبووڵ ناکا و دەبێ بەڵگەنامەکە واکسێنێکی قەبووڵکراوی ڕیکخراوی تەندروستیی جیهانی بێ.
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی هەتای، کۆمپانیای فڕۆکەوانیی “هۆما”ـی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەو گەشتیارانەی کە تەمەنیان سەرووی ١٢ساڵانە، دەبێ ١٤ڕۆژ لە کوتانی واکسێنیان تێپەڕیبێ و جۆری واکسێنەکەش دەبێ لەلایەن وڵاتی عێراقەوە پەسەند کرابێ، کە ئەوانیش واکسێنی کۆرۆنای “فایزێر، مۆدێرنا، ئاسترازێنکا، جانسۆن، سینوفارم و سینوواک”ـە کە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پەسەندی کردووە و واکسێنی ئێرانی قەبووڵ ناکرێ بۆ سەفەرکردن و وڵاتی عێراق ڕێگەی نەدا بە بەڵگەنامەی کوتانی واکسێنی ئێرانی گەشتیاران بچنە ناو ئەو وڵاتەوە.
شایانی باسە کە تا ئیستاش هیچ یەک لەو واکسێنانەی کە وەزارەتی تەندروستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرهەمی هێناون لەلایەن هیچ وڵاتێکەوە قەبووڵ نەکراوە و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش پەسەندی نەکردوون، هەر بۆیە خەڵکی ئێران ناتوانی بە بەڵگەنامەی کوتانی واکسێنی ئێران بۆ هیچ شوێنێک سەفەر بکەن.