٤ بەندكراو که سێیان کورد بوون، بە تاوانی مادەی هۆشبەر لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لەدار دران.
ڕۆژی سێشەممە، ٣١ی خاكەلێوە ٤ بەندكراو بە ناوەكانی مەنووچێهر ڕازانی، ئەحمەد نمی، عەلیڕەزا سارەبانی و عەبدولحەمید مرادی لە زیندانی ورمێ بە پەتی دارەوە كران. وه‌ک ده‌زگای قه‌زایی ڕێژیم ڕایگه‌یاندوه ئەم كەسانە بە تاوانی مادەی هۆشبەر ئێعدام كراون.
مەنووچێهر ڕازانی بە تاوانی گواستنەوەی ٨٥٠ گرەم هێڕۆئین بۆ ماوەی ٣ ساڵ و نیو لە زیندان دابوو، ئەحمەد نمی، خەڵكی ئاوایی باڵوڵانی ورمێ‌ش که هەر بەم تاوانەو به‌هۆی پێبوونی ٩٠٠ گرەم هێڕۆئین ئێعدام کرا، بەڵام ڕوون نییە چه‌ند ماوه لە زیندان‌دا ڕاگیرابوو.
هه‌روه‌ها عەلیڕەزا سارەبانی، خەڵكی شاری ورمێ بە تاوانی ناڕوون بەڵام پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر نزیك بە ٥ ساڵ بوو لە زیندان‌دا به‌ندکرابوو، عەبدولحەمید مرادی خەڵكی ناوچەی سۆمای برادۆستی ورمێ‌ش كە ٧ كیلۆی هێڕۆئین پێ‌بووە، نزیك بە ٤ ساڵ لە زیندان‌دا ڕاگیرابوو.
شایانی باسە كە كاربەدەستان‌و ئۆڕگانە ڕەسمییەكانی دەزگای قەزایی تا ئێستا لەبارەی پەروەندەی ئەم ئێعدام‌كراوانە هیچ زانیارییەكیان بڵاونەكردەوە.
شایانی باسه که ئێران سه‌باره‌ت به ئێعدامی تاوانباران به مادده‌ی هۆشبه‌ر له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات فشاری له‌سه‌ره. کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵی ڕابردوو هه‌ر نه‌بێ ٩٦٦ که‌سی له‌دار دا که زۆربه‌یان تاوانبار به تێوه‌گلان له مادده‌ی هۆشبه‌ر بوون، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دیارده‌ی ئێعتیاد‌و بازرگانیی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران ساڵ به ساڵ زیاتر ده‌بێ.