بەڕێوەبەری ناوەندی خۆراک و دەرمان: نرخی دەرمانە هاوردەکراوەکان لە ساڵی ڕابردوودا شەش هێندە بەرز بووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی “هەمشەهری” بەهرام دارایی، بەڕێوەبەری ناوەندی خۆراک و دەرمانی ڕێژیم، وتی: “لە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاویدا نرخی دەرمانی هاوردەکراو شەش هێندە و نرخی دەرمانە نێوخۆییەکانیش بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشتر دوو هێندە بەرز بووەتەوە و ئەو بوودجەیەی کە لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ هاوردەکردنی دەرمان تەرخان کرابوو تەنیا بەشی شەشی مانگی یەکەمی ساڵی کرد و بۆ شەش مانگی دووهەم هیچ بوودجەیەکمان بەدەستەوە نەبووە.”
ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە نرخی ئەو دەرمانەنانەی کە هاوردە دەکرێن شەش هێندە و دەرمانە نێوخۆییەکانیش بە بەراوردکردنی ڕێژەی پارە بۆ دابنیکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان سەدا ٣٠ تا سەدا ١٠٠ بەرز بوونەتەوە.
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم قسەگەلێکی دژ بە یەک سەبارەت بە لابردنی دراوی دەوڵەتی بۆ هاوردەکردنی دەرمان لە ساڵی ٤٠١ی هەتاویدا دەکەن.